لە باڵەخانەیەکی کەلار 'بەهۆی موەلیدەوە' ئاگر کەوتەوە

23-04-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە باڵەخانەیەکی نێو بازاڕی کەلار ئاگر کەوتووەتەوە. بەرگریی شارستانیی کەلار دەڵێت، بەشی زۆری ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.
 
ئەو باڵەخانەیەی ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 23ی نیسان ئاگری لێکەوتەوە، چەند نۆرینگەیەکی پزیشکیی تێدایە.
 
ئیبراهیم محەممەد، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانی کەلار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تیمەکانمان لە شوێنی رووداوەکەن و زۆرینەی ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە."
 
بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی کەلار ئاماژەی بەوەش کرد، هۆکاری ئاگرەکە موەلیدە بووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.