رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە، ئاگر لە کارگەیەکی گازی LPG لەسەر رێگەی هەولێر-کەرکووک کەوتەوە. گوتەبێژی بەرگریی شارستانی دەڵێت:" سێ کەس بە سەختی بریندار بوون".
رووداوەکە کاژێر 8:00 روویدا. شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، سێ کەس بە سەختی برینداربوون، دوویان پاسەوان و یەکێکیان شۆفێر بووە.
شاخەوان سەعید گوتی، "هۆکاری رووداوەکە، دزەکردنی غاز بووە سەرەتا، دواتر بووەتە هۆی تەقینەوەی تانکییەک".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ