رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ، کچێک بە فیشەک لەلایەن برایەکەیەوە کوژرا و پۆلیسی هەولێر دەڵێت، بکوژەکە خۆی رادەست کردووە.
ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگەیاند، دوای ئەوەی لە گوندی پیرڕەشی سەر بە ناحیەی کەسنەزانی هەولێر، کەسێک لەسەر "کێشەیەکی کۆمەڵایەتی" خوشکەکەی خۆی بەناوی (ئـ. س. ج.)ـی تەمەن 20 ساڵان دەکوژێت، دوای چوونی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەکردن لەسەری، پاش چەند کاژێرێک تۆمەتبار خۆی رادەستی هێزەکانی پۆلیس کرد."
بەگوێرەی پۆلیسی هەولێر، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ بکوژەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە بەردەوامە.
پەیام سەربەست، پەیامنێری رووداو لە هەولێر رایگەیاند: "رووداوەکە کاژێر 02:30ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ روویداوە و بە گوتەی شایەتحاڵەکان، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بووە."
کچەکە لەدایکبووی 2005ـە و براکەشی کە بکوژەکەیە، لە دایکبووی 2007ـە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ