کەشناسی: پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و لە چەند ناوچەیەک باران دەبارێت

23-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی لە ناوچە شاخاوییەکان باران دەبارێت. کەشناسێکیش دەڵێت، بارانەکە لاوازە و ناگاتە سەنتەری شارەکان.
 
لەبارەی کەشوهەوای ئەمڕۆ هەینی، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، خێرایی با چالاک دەبێت و پلەی گەرما بەراورد بە دوێنێ "کەمێک" بەرز دەبێتەوە.
 
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کەشی سبەی کردووە و رایگەیاندووە: "ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت. هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکانی باکووری رۆژهەڵاتی هەرێمی کوردستان ئەگەری باران و هەورە برووسکە هەیە".
 
محەممەد کەمال، پێشبینیکاری کەشوهەوا، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی گوت: "سبەی لە نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئەگەری تاوەباران و برووسکە لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە و ئەگەرەکە زۆر لاوازە بگاتە سەنتەری شارەکان".
 
لە راگەیێندراوەکەدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەراورد بە ئەمڕۆ، پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی سیلیزی بەرز دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 38 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 38 پلەی سیلیزی
دهۆک: 38 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 41 پلەی سیلیزی 
زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 22 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.