لە خانەقین گەنجێکی کورد کوژرا

23-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای خانەقین گەنجێکی کورد بە چەقۆ کوژرا. قایمقامی شارەکە دەڵێت، بکوژی گەنجەکە دەستگیر کراوە.
 
جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین ئەمڕۆ دووشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "گەنجەکە درەنگی شەوی رابردوو بە چەقۆ لەلایەن هاوڕێیەکی خۆیەوە کوژراوە و ناوی گۆران محەممەدە."
 
گۆران دانیشتووی ناحیەی رزگاری بووە لە ئیدارەی گەرمیان، سەرباز بووە لە لیوای 20ی سوپای عێراق و دەوامی لە خانەقین بووە.
 
قایمقامی خانەقین دەڵێت، "ئەو کەسەی گۆرانی کوشتووە هەر کوردە و هاوڕێی خۆیەتی، پێکەوە بووەتە دەمەقاڵێیان و رووداوەکەی لێکەوتووەتەوە."
 
تۆمەتباری کوشتنی گۆران محەممەد، دوای کاژێرێک لە رووداوەکە هەر لە قەزای خانەقین دەستگیر کراوە. قایمقام ئاماژەی بەوەش کرد، "بابەتەکە پەیوەندیی بە شوێنی نیشتەجێبوون، یان سەربازبوونی کوژراوەکەوە نییە."
 
قەزای خانەقین یەکێک لە ناوچەکانی باشووری کوردستانە، بەڵام لەڕووی کارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای دیالەیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

درۆنەکە لەلایەن فڕۆکەی جەنگی ئێف - 16 خراوەتە خوارەوە.

بەرگریی تورکیا: لە دەریای رەش درۆنێکمان خستە خوارەوە

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان کە لە دەریای رەشەوە چووەتە نێو ئاسمانی وڵاتەکەیان، لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانی جۆری F-16ـەوە کراوەتە ئامانج و خراوەتە خوارەوە.