پیاوێکی کۆیە: 27 ساڵە ئاوم نەخواردووەتەوە

23-07-2020
پەیام سەربەست
پەیام سەربەست @paya_m_
رەسوول ئیبراهیم. وێنە: رووداو
رەسوول ئیبراهیم. وێنە: رووداو
نیشانەکردن کۆیە ئاو خواردنەوە
A+ A-
 
رووداو - کۆیە

وەستا رەسوولی تەمەن 68 ساڵ دانیشتووی کۆیەیە؛ بژێویی ژیانی لەسەر وەستایی لەحیم سەفەری و جاترە فرۆشتنە؛ ئەوەی کە وەستا رەسوولی جیاوازکردووە جیا لە پیشە و دەستڕەنگینییەکەی، ئەوەیە کە زیاتر لە 27 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە.
 
رەسوول ئیبراهیم کاسبکارە، دەڵێت، 27 ساڵە ئاوی نەخواردووەتەوە و تەندروستیشی باشە، بەدەم خواردنەوەی چا گوتی، خواردنەوەی چا شوێنی ئاوی بۆ دەگرێتەوە و بۆ هەرکوێ بچێت تەرمۆزەیەک چای پێیە، تەنانەت لەکاتێکدا کە دەشخەوێت تەرمۆزە چاکە لەلای سەری دادەنێت.
 
هەرچەند هاوژینەکەی ئاو زۆر دەخواتەوە، بەڵام راهاتووە بە ئاو نەخواردنەوەکەی وەستا رەسوول.
 
نیشتمان مەولوود، هاوژینی وەستا رەسوول دەڵێت، هاوژینەکەی تەرمۆزەی چایەکەی لەگەڵ خۆی دەباتە نێو مەجلیس و میوانییەکانیشەوە.
 
وەستا رەسوول کە رۆژێک کاری لەحیمی کەمبێت، سفرەی جاترەفرۆشتن لەنێو بازاڕی کۆیە رادەخات و کڕیارەکان لە دەوری خۆی کۆدەکاتەوە و ستایشی جاترەیان بۆدەکات.
 
هاوڕێکانی بە سەرسووڕمانەوە باسی ئەو تایبەتمەندییەی مام رەسوول دەکەن؛ کارووخ عەبدولکەریم، بەرگدروو باس لەوە دەکات کە زۆرجار بە ئەنقەست ئاوی بۆ دەبەن، بەڵام رەتیدەکاتەوە بیخواتەوە.
 
پزیشکان ئەو حاڵەتەی وەستا رەسوول بە "زۆر دەگمەن" دەزانن؛ دلێر قادر، پسپۆڕی فسیۆلۆجیی جەستە ئاماژە بەوە دەکات، خواردنەوەی چا، شەربەت و هەر خواردنەوەیەکی دیکە ناتوانێت جێگەی ئاو بگرێتەوە.
 
ئاو نەخواردنەوەی وەستا رەسوول ئەگەرچی بۆ خۆی وەکو حاڵەتێکی ئاسایی ژیانی رۆژانەیەتی، بەڵام لەو حاڵەتە دەگمەنانەیە کە زانستی پزیشکی سەری لێی سووڕماوە و بەجۆرێکی ئەستەمی دەزانێت کەسێك بتوانێت بەو شێوەیە بە تەندروستی بژی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەکدارێکی سووریا لە تانکەکەیەوە هاتووەتە دەرەوە.

بەریتانیا سزای بەسەر ژمارەیەک سەرکردە و گرووپی چەکداریی سووریا دا سەپاند

حکومەتی بەریتانیا سزای بەسەر 6 کەسایەتی و 3 گرووپی چەکداریی سووریادا سەپاند، لەنێویاندا ژمارەیەک لە گرووپە چەکدارەکانی ئۆپۆزیسیۆنی پێشوو و بازرگانانی نزیک لە حکومەتی بەشار ئەسەد، ئەمەش بەهۆی تێوەگلانیان لە "سەرکوتکردنی خەڵکی سڤیل و تووندوتیژیی تائیفی".