سەرۆک بارزانی: هەموو هەوڵێک دەخەمەگەڕ دۆخی ناوخۆ چارەسەر بکرێت

23-08-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی لە شێخان لەگەڵ بەشێک لە خەڵکی سنوورەکە کۆبووەوە و داوایکرد "رێگە نەدرێت هیچ کەسێک و لایەنێکی نامۆ و لادەر" ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندەی پێکەوەژیان لە سنوورەکە بشێوێنن. گوتیشی، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ کە دۆخی ناوخۆ چارەسەر بکرێت و هەموو لایەک لەسەر ستراتیژیەکی نەتەوەی و نیشتمانی رێکبکەون.
 
لە درێژەی سەردانەکانی دا بۆ بادینان، ئەمڕۆ چوارشەممە، 23-08-2023، سەرۆک مەسعود بارزانی سەردانی قەزای شێخانی کرد و لەگەڵ چین و توێژەکانی سنوورەکە کۆبووەوە. سەرۆک بارزانی "وێڕای ئاماژەدان بە پابەندبوونی خەڵکی ناوچەکە بە فەرهەنگی پێکەوەژیان، داوایکرد کە رێگە نەدرێت هیچ کەسێک و لایەنێکی نامۆ و لادەر ئەو فەرهەنگە دەوڵەمەندە بشێوێنن."
 
بەگوێرەی راگەیێندراوی بارەگای بارزانی، سەرۆک بارزانی لە بەشێکی قسەکانی دا باسی لە دۆخی نێوخۆی هەرێمی کورستان کرد و گوتی، هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ کە دۆخی ناوخۆ چارەسەر بکرێت و هەموو لایەک لەسەر ستراتیژیەکی نەتەوەیی و نیشتمانی رێکبکەون. 
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، سەرۆک بارزانی تیشکی خستە سەر کابینەی نوێی حکومەتی عێراق و رایگەیاند، ئەو حکومەتە "لەسەر بنەمای رێککەوتنێکی گشتی و رەچاوکردنی شەراکەت و تەوازون و تەوافوق دامەزرا، بەڵام بەداخەوە ئەو بنەمایانە پشتگوێ خرا. لەدوای سەردانی شاندی باڵای پارتی بۆ بەغدا ئەو چاوەڕوانییە هەیە گرفتەکان چارسەر بکرێن."
 
سەرۆک بارزانی چەند رۆژێکە لە بادینانە، سەرەتا سەردانی ئاکرێی کرد، دواتر چووە ئامێدی، زاخۆ، سێمێل و دهۆک و ئەمڕۆش سەردانی شێخان و بەردەڕەشی کرد. سەرۆک بارزانی لەگەڵ چین و توێژەکانی دەڤەری بادینان کۆبووەوە و لە نزیکەوە گوێی لە داواکارییەکانیان گرت.
 
لە شێخان، سەرۆک بارزانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا رایگەیاند، "پێویستە هەرێمی کوردستان پشت بە توانا و سەرچاوەکانی ببەستێت و بۆ ئەو مەبەستەش کابینەی نۆیەمی حکومەت بەرنامە و پلانی باشی ئەنجام داوە و دەرئەنجامەکانی بە دیار دەکەون." 
 
سەرۆک بارزانی باسی لەو مەترسی و کۆسپانە کرد کە لەبەردەم گەلی کوردستاندا هەن و داواشی کرد کە هەموو لایەک پێکەوە هاوکار بن بۆ قووڵکردنی هەستی نیشتمانپەروەری و هۆشیارکردنەوی خەڵک بۆ رووبەڕووی ئەو تەوژمە کە شیرازەی کۆمەڵگە و گەنجەکان دەکاتە ئامانج.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.