رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری قەزای چەمچەماڵ لە رووداوێكی هاتووچۆدا هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکیش برینداربوو؛ بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ دەڵێت، قوربانییەکان مام و برازان.
رۆژی چوارشەممە 23ـی ئابی 2023، عەمید عومەر عەلی، بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە لە سنووری ناحیەی قادر کەرەم هاونیشتمانییەک کە شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە گیانی لەدەستداوە و سەرنشینێکیشی بە سەختی برینداربووە."
بەڕێوەبەری هاتووچۆی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، قوربانییەکان مام و برازان.
تەرمی قوربانییەکە رەوانەی دادپزیشکی کراوە و بریندارەکەش گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار.
پار لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ 773 رووداوی وەرگەڕان بووە، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ