گەنجێکی سنووری چۆمان لە شەڕەکەی لالەزار دا کوژراوە

23-08-2025
ئەندام جەبار
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گەنجێکی خەڵکی قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر لە شەڕەکەی بەرەبەیانیی هەینی سلێمانی کوژراوە و ئەمرۆ کەسوکارەکەی زانیویانە.  
 
مستەفا حاجی عەبدوڵڵا وەردی، لەدایکبووی ساڵی 2005ـە و پێشمەرگە بووە. ساڵیک بوو لە هەولێر دەوامی دەکرد و لە شەڕەکەی سلێمانی کوژراوە.
 
کەسوکارەکەی ئەمڕۆ بە کوژرانی کوڕەکەیان زانیوە. 
 
ئامۆزایەکی گەنجە کوژراوەکە بە رووداوی راگەیاند، ئەمرۆ لە دادپزیشکی سلێمانی پەیوەندیان پێوەکراوە کە بچن تەرمی کوڕەکەیان وەربگرنەوە.
 
ئەو هاونیشتمانییە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، گوتی: "هەواڵەکە شۆکی کردین، چونکە دەوامی کوڕەکەمان لە هەولێر بوو. نازانین بۆچی لەو شەڕەی سلێمانی کوژرا".  
 
هاونیشتمانییەکە باسی لەوە کرد، زانیارییەکانیان باس لەوە دەکەن گەنجەکە بە گوللە کوژراوە و کەسوکارەکەی سەرقاڵی وەرگرتنەوەی تەرمەکەن و دواتر دەیبەنەوە چۆمان و بەخاکی دەسپێرن.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.