حەج و عومرە: تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس ناویان بۆ حەج تۆمارکردووە

23-08-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ناونووسینی هاونیشتمانییان بۆ حەج بەشێوازی دیجیتاڵی بەردەوامە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە 25 هەزار کەس ناویان نووسیوە.

شەممە 23-08-2025، کاروان ستوونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پڕۆسەی تۆمارکردنی ناوی حاجییان بەراورد بە ساڵانی رابردوو زۆر خێراتر بەڕێوەدەچێت، ئەمەش لەبەرئەوەی ئێستا بێ بەرامبەرە و رێکارەکانیشی ئاسانترن."
 
پێشتر ناونووسین لەڕێگەی فۆرمێکەوە بوو و بڕێک پارە وەردەگیرا، بەڵام ئێستا لە رێگەی ئەلیکترۆنییە و بێ بەرامبەرە.
 
رۆژی 10ـی ئاب لینکێک کارا کرا و هاونیشتمانییان دەستیان بە تۆمارکردنی ناوەکانیان کرد. بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی: "تاوەکو ئێستا 25 هەزار و 186 کەس ناویان تۆمار کردووە و تەنیا ئەمڕۆ زیاتر لە 300 کەس ناوی خۆیان تۆمار کردووە."
 
کاروان ستوونی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر بەم شێوەیە بەردەوام بێت، پێشبینی دەکەن ئەم ساڵ نزیکەی 100 هەزار کەس ناویان تۆمار بکەن.
 
ناوتۆمارکردنی حاجییان لەو سیستمە ئەلیکترۆنییە تاوەکو 20ـی ئەیلوولی 2025 بەردەوام دەبێت و لە 1ـی تشرینی یەکەمی 2025 تیروپشکی بۆ دەکرێت.
 
پار پشکی هەرێمی کوردستان بۆ حەج 5134 کەس بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."