رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا ناحیەی رزگاری لە سنووری گەرمیان بکرێتە قەزا و ئاڤکانیش لە سنووری زاخۆ کرایە ناحیە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 23-09-2025، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى رزگارى له‌خۆده‌گرێت.
لە فەرمانێکی دیکەدا بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد".
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيیان له‌و سنوورانه ده‌بێت.
دەقی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2025/9/23، به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانێكى هه‌رێميى بۆ هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنوورى ئيدارەی سه‌ربه‌خۆى گه‌رميان واژۆ كرد كه هه‌مان سنوورى ئێستاى ناحيه‌ى رزگارى له‌خۆده‌گرێت.
هه‌ر له فه‌رمانێكى ديكه‌ى هه‌رێميدا، بۆ خزمه‌تكردنى زياترى خه‌ڵكى ناوچه‌كه، سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى ئه‌مڕۆ واژۆى له‌سه‌ر هێنانه‌كايه‌ى ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى ئيداره‌ى سه‌ربه‌خۆى زاخۆ كرد.
هێنانه‌كايه‌ى قه‌زاى رزگارى له سنوورى گه‌رميان و ناحيه‌ى ئاڤكان له سنوورى زاخۆ، هاوكار و يارمه‌تيده‌ر ده‌بێت بۆ بره‌ودان به خزمه‌تگوزارييه‌كان بۆ دانيشتووانى ئه‌و ناوچانه له هه‌موو بواره‌كاندا و وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ى باشترى داوا و چاوه‌ڕوانييه‌كانى هاووڵاتيان له‌و سنوورانه ده‌بێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ