کۆمیسیۆن: ئەو فۆڕمانەی دەنگیان لەسەر دراوە دەخرێنە بەردەستی لایەنەکان

23-10-2024
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "وێنەی هەموو ئەو فۆڕمانەی کە دەنگیان لەسەر دراوە و خراونەتە نێو سندووقەکان، دەخرێنە بەردەستی لایەنەکان."
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 23-10-2024 نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە رووداوی گوت، "لە سێ رۆژی داهاتوودا، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا وێنەی هەموو ئەو فۆڕمانەی کە دەنگیان لەسەر دراوە و خراونەتە نێو سندووقەکان؛ دەخرێنە بەردەستی لایەنەکان و دەتوانن لێی بکۆڵنەوە."
 
رۆژانی 18 و 20ی ئەم مانگە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەچوو.
 
بە گوتەی نەبەرد عومەر، "دوای ئەوەی کاخەزەکان دەخرێنە بەردەستی حیزب و لایەن و بەربژێرەکان، ئەوانیش دەتوانن لێی بکۆڵنەوە و تانە لە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان بدەن."
 
دوێنێ کۆمەڵی دادگەری، یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، بەرەی گەل و رەوتی هەڵوێست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی هاوبەشدا لە سلێمانی ئەنجامی هەڵبژاردنیان رەتکردەوە و رایانگەیاند، "بەڵگەی زۆر و بەهێزمان هەیە کە پێشێلکاری و ساختەکردن هەبووە و دەنگە راستەقینەکانمان وەرنەگرتووەتەوە."
 
نەبەرد عومەر، سەرۆکی دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان لە کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، "ئەگەر شتێکیان لەسەر کاخەزەکان دۆزییەوە، دەتوانن سکاڵا تۆمار بکەن و دەستەی دادوەرییش لە دەسەڵاتیدا هەیە، ئەنجامی هەڵبژاردنەکە پەسند نەکات."
 
ئەوانەی ئەنجامی هەڵبژاردن رەتدەکەنەوە، لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان 7 کورسی، رەوتی هەڵوێست 4 کورسی، کۆمەڵی دادگەری 3 کورسی و بەرەی گەل 2 کورسی.
 
نەبەرد عومەر ڕوونیکردەوە، "لەم هەڵبژاردنەدا، 1191 کەس خۆیان بەربژێر کردبوو، لەو ژمارەیە تەنیا 100 کەس دەردەچن. بێگومان بایی ئەوە گلەیی هەر دەکرێت. بەڵام من لەم 3 رۆژەدا هەموو وەڵامەکان بە داتا دەدەمەوە. هەموو لایەنەکان دەتوانن ئیشی لەسەر بکەن."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."