رووداو دیجیتاڵ
پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە، لە قەزای سەیدسادق کەسێکیان بە تۆمەتی دزی لە کۆگەیەکی دەرمان دەستگیرکردووە.
سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "کەسەکە شارەزای کۆگەکە بووە و ئەوە چوارەم جاری بووە دزی لەو شوێنە بکات."
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کرد، تۆمەتبارەکە بۆ پارە کارەکەی کردووە و دواتر دەرمانەکانی ساخکردووەتەوە.
تۆمەتبارەکە، لەسەر سکاڵای خاوەن کۆگەکە دەستگیرکراوە، ناوی ( س. م. ح.)ـە و لەدایكبووی ساڵی 1998؛ بە بڕیاری دادوەر راگیراوە.
تاوەکو ئەمڕۆ (چوارشەممە، 24-1-2024) ئاماری پار بڵاونەکراوەتەوە. بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پۆلیس، ساڵی 2022 پێنج هەزار و 931 رووداوی دزی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ