لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە رۆژهەڵاتی کوردستان کەسێک گیانیان لەدەستدا و 14ش بریندار بوون

24-01-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری شارەکانی تیکاب و کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان، 14 کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستدا.
 
ئەمڕۆ هەینی 24-01-2025 مەسعود قەلعە سفیدی، بەڕێوەبەری فریاکەوتنی خێرای پارێزگای کرماشان رایگەیاند، لەنزیک شارۆچکەی فیرووزئاوای سەر بە شاری کرماشان، ئۆتۆمبێلێکی تایبەت وەرگەڕاوە کە جگە لە شۆفێرەکەی، حەوت کەسی تێدا بووە.
 
بە گوتەی مەسعود قەڵعە سفیدی، لە رووداوەکەدا حەوت کەس برینداربوون و کەسێکیش گیانی لەدەستداوە.
 
پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لە رووداوەکەیە و زانیارییە سەرەتاییەکان دەریدەخەن، تیژڕۆیی هۆکاری سەرەکیی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکە بووە.
 
هاوکات لە سێڕییانی گوندی دوورباشـی سەر بە تیکابی پارێزگای ورمێ، دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆرەکانی پیژۆ رووا و پراید پێکیاندادا و حەوت کەس بریندار بوون. 
 
بەگوێرەی راپۆرتی دادپزیشکیی ئێران، لە 21-03-2024ـەوە تاوەکو 21-10-2024، 11 هەزار و 873 کەس لە ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 238 هەزار و 384 کەسیش برینداربوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."