ئیلهام ئەحمەد بۆ رووداو: ئێمە و ئەمریکییەکانیش ئاگربەستمان دەوێ

24-01-2026
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر رایگەیاند، ئەوان و ئەمریکییەکانیش دەیانەوێ شەڕ رابگیرێت و ئاگربەست درێژ بکرێتەوە.
 
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، رۆژی شەممە، 24-01-2026، بە هێڤیدار ئەحمەد، نێردراوی رووداو لە رۆژئاوای کوردستانی راگەیاند، "ئێمە دەمانەوەێ شەڕ بووەستێت، دەبێ راوەستێت، ئێستا ئەمریکییەکان کار لەسەر گواستنەوەی داعشەکان دەکەن بۆ عێراق، دەشیانەوێ شەڕ راوەستێ."
 
ئیلهام ئەحمەد گوتی: راگرتنی شەڕ تەنیا بۆ گواستنەوەی داعشەکان نییە و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێمە بەردەوامین لە گفتوگۆ بۆ ئەوەی بزانین چۆن پرسی حەسەکە و کۆبانی چارەسەر دەکەین".
 
سێشەممە 20-01-2026، ئاگربەست لەنێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات و حکومەت دیمەشق بۆ چوار رۆژ راگەیێندرا و ئەمڕۆ کاژێر 08:00ی ئێوارەی ئاگربەستەکە کۆتایی دێت.
 
پێش قسەکانی ئیلهام ئەحمەد، دوو سەرچاوەی باڵا لە هەسەدە و بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت: "ئاگربەست درێژکراوەتەوە".
 
بەڵام بەرپرسێکی حکومەتی دیمەشق بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئاگربەست درێژنەکراوەتەوە.
 
هەر ئەمڕۆ ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند: "ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە چالاکییە سەربازییەکان بەردی بناخەی جێبەجێکردنی رێککەوتنی 18ـی کانوونی دووەمە".
 
06ـی ئەم مانگە سوپای عەرەبیی سووریا بە هێرشکردنەسەر دوو گەڕەکی کوردنشین لە حەلەب، شەڕی دژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) دەستپێکرد و دواتر فراوانی کرد بۆ تەواوی ناوچەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا کە لەژێر دەسەڵاتی هەسەدەدا بوون و بەشێکیانی کۆنترۆڵکرد.
 
دوای ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای عەرەبیی سووریا، ئێستا هەسەدە بەشێکی ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستانی لەژێر دەستدا ماوەتەوە، ئەویش قامشلۆ، حەسەکە و کۆبانی و دەوروبەریانە، کە ئەوەی کۆتاییان گەمارۆی تووندی خراوەتە سەر.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، بەرپرسانی دیمەشق بە فەرمی درێژکردنەوەی وادەی ئاگربەستیان رانەگەیاندووە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید. وێنە: ئەرشیڤ

مەسرور بارزانی و محەممەد بن زاید سەرکۆنەی هێرشکردنە سەر کۆنسووڵخانەی ئیمارات دەکەن

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی ئیمارات بە تەلەفۆن قسەیان کرد. هەردوولا سەرکۆنەی هێرشەکەی سەر کۆنسووڵخانەی ئیماراتیان لە هەولێر کرد و مەسرور بارزانی دڵنیاییدا لە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان.