کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 400 خێزانى ئاوارە لە هەرێمى کوردستانەوە دەگەڕێنەوە

24-04-2024
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

هەفتەى داهاتوو نزیکەى 400 خێزانى ئاوارەى سەڵاحەدین لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستانەوە دەگەڕێنەوە. بەگوتەى وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران، زۆرترین ژمارەى خێزانە بە جارێک بگەڕێنەوە.
 
ئەو ئاوارانە لە کەمپى ئاشتیی سنوورى پارێزگاى سلێمانییەوە دەگەڕێنەوە. عەلى جیهانگیر، گوتەبێژى کۆچ و کۆچبەرانى عێراق بە تۆڕى میدیایی رووداوى راگەیاند، ئەو خێزانانە لە رۆژانى هەفتەکە دەگەڕێنەوە، نەک بەیەک کاروان، هەموویان خەڵکى سەڵاحەدینن. ئەوە "زۆترین ژمارەى ئاوارەى شارەکەیە لە هەفتەیەکدا بگەڕێنەوە".
 
ئەو خێزانانەى دەگەڕێنەوە بەشێکن لەو 2500 خێزانەى کە لە دواى شەڕى داعش لە 2014  ئاوارەبوون، خەڵکى ناحیەى دوجەیل و یەسرب-ن.
 
زیاتر لە 30 هەزار خێزانى ئاوارەى پارێزگاکانى عێراق لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستاندان. وەزارەتى کۆچ و کۆچبەران 30ـى تەممووزى دیاری کردووە وەکو دوا وادە بۆ خەرجکردنى چوار ملیۆن دینارى هاوکاریی گەڕانەوەیان. عەلى جیهانگیر گوتى: "ئەو خێزانانە چەکى پارەکەیان وەرگرتووە و بەفرگر، تەلەڤیزیۆن و تەباخ-یان پێدەدرێت".
 
دۆسیەى گەڕانەوەى ئاوارەکانى هەرێمى کوردستان لە نێوان هەولێر و بەغدا یەکلانەبووەتەوە. 
 
وەزیرى کۆچ و کۆچبەران لە دادگەى فیدراڵى سکاڵایەکى تۆمارکردووە بۆ یەکلاکردنەوەى ئەو پرسە. 12ـى ئایار دانیشتنێکى دیکەى دادگە لەبارەى ئەو دۆسیەوە دەکرێت. داواکراوە بڕیارى حکومەتى عێراق بۆ داخستنى کەمپەکان لە هەرێمى کوردستان جێبەجێ بکرێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.