رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، بارهەڵگرێک لەسەر رێگەی پێنجوێن - ناڵپارێز وەرگەڕا و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە لەسەر رێگەی پێنجوێن- ناڵپارێز لە نزیک مزگەوتی رێبواران روویداوە.
لە ئەنجامی رووداوەکە شۆفێری بارهەڵگرەکە گیانی لەدەستداوە. هەروەها بارهەڵگرەکە زیانێکی زۆری پێگەیشتووە و هەموو بارەکەی کە گەنم بووە، رژاوە.
ڤیدیۆ.. لەسەر رێگەی پێنجوێن - سلێمانی بارهەڵگرێک وەرگەڕاوە؛ هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، بەهۆیەوە شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و 30 مەتر بەربەستی شەقامەکەی تێکشکاندووە pic.twitter.com/0CUjzFbaot
— Rudaw (@Rudawkurdish) May 24, 2025
هاتووچۆی سلێمانی دەڵێت، لە ئەنجامی کاری هێڵکاری دەرکەوتووە، رووداوەکە بەهۆی خێرا لێخوڕینەوە بووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ