تورکیا پشووی جەژنی قوربانی راگەیاند

24-05-2025
هێمن عەساف
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا دەڵێت، 6ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. 
 
رۆژی هەینی، 23ـی ئایاری 2025، فەخرەدین ئاڵتوون، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس، پەیامێکی سەبارەت بە پشووی جەژنی قوربان بڵاوکردەوە. 
 
فەخرەدین ئاڵتوون رایگەیاند: "رۆژی 6ی مانگی داهاتوو یەکەم رۆژی جەژنی قوربانە. هەربۆیە پشووی جەژنی قوربان لە 5-9ـی حوزەیران دەبێت و رۆژی 10ـی حوزەیران دەوامی فەرمی دەست پێدەکاتەوە". 
 
ئاڵتوون لە پەیامەکەیدا هیوای جەژنێکی خۆش بۆ هاووڵاتییان و هاونیشتمانییان دەخوازێ و داوایان لێدەکات لە کاتی گەشتکردن و بەسەربردنی رۆژانی پشووی جەژن ئاگاداری خۆیان بن و پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن. 
 
وەزارەتی گەیاندن و ژێرخانی تورکیا دەڵێت، لە جەژنی رەمەزاندا 11 ملیۆن و 556 هەزار و 899 کەس بۆ بەسەربردنی رۆژانی جەژن، لەنێوان شارەکاندا هاتووچۆیان کرد. 
 
بەپێی ئاماری وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، لە جەژنی رەمەزانی ئەم ساڵدا کە نۆ رۆژ بوو، 2 هەزار و 650 رووداوی هاتووچۆ روویاندا، بەو هۆیەوە 72 کەس گیانیان لەدەستدا و 8 هەزار و 313 کەسی دیکەش بریندار بوون. 
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان

قوباد تاڵەبانی: لە دڵەوە پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ و هەموو کوردستان دەکەم

قوباد تاڵەبانی پیرۆزبایی لە یانەی زاخۆ دەکات و دەڵێت، "بردنەوەی خەڵاتی باشترین هاندەر لەسەر ئاستی جیهاندا، شانازییەکی گەورەیە بۆ یانەی زاخۆ و وەرزشی کوردستان و بۆ هەموو خەڵکی کوردستان".