خێزانێکی هەڵەبجەیی دوای 29 ساڵ بەیەک شادبوونەوە

25-05-2025
پێشەوا بەختیار
ساتی بەیەکشادبوونەوەی ئەندامانی خێزانەکە
ساتی بەیەکشادبوونەوەی ئەندامانی خێزانەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوا 29 ساڵ دووری، خێزانێکی دابڕاو، کە دوویان لە سلێمانی و هەڵەبجە و دووی دیکەشیان لە ئەمریکا بوون، بە گریان و باوەشی تووند بەیەکدی شادبوونەوە.
 
دوای 29 ساڵ لە یەکدی نەبینین، بەرەبەیانی رۆژی شەممە 24ی ئایار ئەبوبەکر و محەممەد، ئەو دووبرایەی لەگەڵ دایک و خوشک و برایەکی دیکەیان ئاوارەی ئەمریکا بوون، گەرانەوە باوەشی نیشتیمان؛ کە تۆپ و ناپاڵم و کیمیایی چارەنووسیانی لە هەڵەبجەوە بۆ ئەمریکا بردبوو.
 
ئەبوبەکر محەممەدئەمین، هاونیشتمانیی هەڵەبجەیی دەڵێت، "رۆشتم گەنج بووین، ئێستا ئەوان سەریان سپی بووە و منیش پیر بووم، من زگورت بووم رۆشتم، ئێستا هاتوومەتەوە و سێ منداڵم هەیە. دەمەوێت کاتەکانم هەمووی لە هەڵەبجە بەسەرببەرم، هەڵەبجە هەموو دنیایە بۆ من."
 
خێزانە هەڵەبجەییەکە بەهۆی کیمیابارانەوە 11 ساڵ ئاوارەی وڵاتی پاکستان دەبن، لەوێوە چارەنووس بۆ دوو وڵاتی جیاوازیان دەبات، دووبرا گەڕانەوە بۆ هەڵەبجە و ئەوانی دیکەش بۆ ئەمریکا.
 
مام عومەری برا گەورە، سەر و ریشی لە چاوەڕوانیدا سپی کردووە، فرمێسک بۆ ئەو رۆژ و ساڵانە دەڕێژێت کە لە دووریی دایک و برا و خوشکەکەی بەسەریبردووە، قەدەر رێگەی نەداوە دایکی و عوسمانی برای ببینێت، چونکە هەردووکیان لە غەریبیی ئەمریکا کۆچی دواییان کردووە.
 
عومەر محەممەدئەمین، برای ئەبوبەکر دەڵێت، "چیرۆکێکی قورسە باسکردنی، چونکە خێزانێک بووین پارچەپارچە بووین، باوک لە ئێران بەخاکسپێردراوە، برا و دایکم لە ئەمریکا و منیش لێرە بە تەنیا ماوم، ژیانی وا قورس لە چیرۆکی هەڵەبجەییەکاندا هەیە."
 
ئەو خێزانەی هەڵەبجە دایک، باوک، 5 برا و خوشکێک بوون، لە کیمیاباران باوکیان شەهید دەبێت و دایک و برایەکی دیکەیان بریندار دەبن.
 
دوای ئاوارەیی و نەداریی زۆر، عومەر و مەحموود بۆ کوردستان دەگەڕێنەوە، سێ برا و دایک و خوشکێکیان دەچنە ئەمریکا، دوای 37 ساڵ ئەو خێزانەی بە گەنجی لەیەک دوورکەوتنەوە بە پیری لەسەر یەک سفرە کۆبوونەوە، بەڵام لە دووریی سێ ئەندامی خێزانەکەیان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.