رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە شاندێکی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کرد و لە کۆبوونەوەکەیاندا "په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد."
رۆژی شەممە، 24ـی ئایاری 2025 سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە هه‌ردوو ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى پيرانى ئه‌مريكا، ئەنگه‌س کینگ، سيناتۆرى سەربەخۆ لە ویلایەتی مەین و جەیمس لانکفۆرد، سیناتۆرى کۆماری لە ویلایەتی ئۆکلاهۆما و شاندێكى ياوه‌ريان كرد.
بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: "بره‌ودان به پەیوەندییەکانى عێراق و هەرێمی کوردستان له‌گه‌ڵ ئەمریکا و هاريكاريى هاوبهشيان به‌تايبه‌تى لە بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆردا باسکران و په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، هه‌روه‌ها دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستانيان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى دۆخی سووریا و پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييهوه."
نێچيرڤان بارزانى "سوپاس و پێزانینی بۆ پشتگیریی بەردەوامى ئەمریکا له عێراق و هەرێمی کوردستان، به‌تایبه‌تی پشتگیریی کۆنگرێسی له پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕى."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان " ئاماژەی بە گرنگيی پەرەپێدانی هاوکاريی نێوانيان [لەگەڵ ئەمریکا] لە بوارە جياكاندا کرده‌وه. به‌تايبه‌تى باسى له ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى ئه‌مريكى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرد."
شاندەکەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا سەرەڕای ستايشى پيشكهوتنهكانى هه‌رێمى كوردستان، ئاماژه‌ى به‌وه كرد كه "ئەمریکا به بايه‌خێكى زۆر و وه‌ك هاوپه‌يمانێك له عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت." و جه‌ختيان له "به‌رده‌واميى پابه‌نديى" ئه‌مريكا بۆ پشتگيرى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان كرده‌وه.
کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکە بەشداربوو، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا به گفتوگۆ و لێكتێگه‌يشتن، هه‌روه‌ها داكۆکييان له پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيری لە ناوچه‌كه كرده‌وه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ