داعش لە گوندێکی سنووری کفری شوانێک بریندار دەکات

24-07-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شوانێکی دانیشتووی گوندی نامیق لە سنووری ناحیەی زنانە لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە تەقەی لێکرا و برینداربوو.

سەرچاوەیەکی ئەمنیی ئاگادار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "کاژێر سێی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەنجێک کە شوانە و دانیشتووی گوندی نامیقە، لە نزیک گوندەکەی لەلایەن چەند چەکدارێکی داعشەوە تەقەی لێکرا و بریندارکرا."
 
بەپێی ئەو سەرچاوەیە، شوانەکە کوردە و ناوی ئەحمەد عادل ئیدریسە، چەند گولـلەیەک بەر قاچی کەوتوون و بەو هۆیەوە گوێزراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی خوورماتوو.
 
ناوچەکانی زنانە، پەلکانە و غەڕە لەو ناوچانەن کە داعش تێیاندا ناوبەناو پەلاماری هاونیشتمانیان و هێزە ئەمنییەکان دەدات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەکە: د. دلاوەر ئاژگەیی و بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا

هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی پێکهێنانی حکومەت تاوتوێ دەکەن

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەورووپا لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی هۆڵەندا کۆبووەوە. لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی سووریا، رۆژئاوای کوردستان و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان تاوتوێ کران.