رووداو دیجیتاڵ
سەرۆک مەسعود بارزانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری سەید کاکە دەکات و دەڵێت: "تەمەنی خۆی بۆ خەبات و تێكۆشان لەپێناو مافە رەواكانی گەلەكەمان تەرخان كرد."
رۆژی یەکشەممە، کاکە ئیسماعیل عومهر خدر ناسراو بە سەید کاکە، یەکێک لە دهستهی دامهزرێنهرانی بزووتنهوهی سۆسیالیستی كوردستان، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان و هەڵگری مەدالیای بارزانی کۆچی دواییکرد.
سەرۆک مەسعود بارزانی لە راگەیێندراوێکدا سەرەخۆشیی لە خانەوادە، کەسوکار و خەباتگێڕانی کوردستان دەکات و دەڵێت، "خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم."
لە راگەیێندراوەکەدا سەرۆک بارزانی لەبارەی سەید کاکەوە دەڵێت، "رۆڵ و ئەركی خۆی لە هەموو قۆناخەكاندا بە دڵسۆزانە و شایستەیی گێڕاوە."
سەرۆک بارزانی دەشڵێت، "لە خودای گەورە داواكارم رۆحی خوالێخۆشبوو سەید كاكە بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ