رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە باڵيۆزى كوێت له عێراق کرد و "سوپاس و پێزانینی" خۆی بۆ هاوكارييه‌كانى کوێت بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دەربڕی.
دیدارەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حه‌سه‌ن محه‌ممه‌د زه‌مان، باڵیۆزی کوێت لە عێراق ئەمڕۆ یەکشەممە بوو.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا لەبارەی دیدارەکە دەڵێت، نێچیرڤان بارزانی "يه‌كلاكردنه‌وه‌ى پرسه‌كانى نێوان كوێت و عێراقى له‌سه‌ر بنه‌ماى لێكگه‌يشتن ،دراوسێيه‌تيى باش و به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش به گرنگ له قه‌ڵه‌م دا كه خزمه‌ت به هه‌ردوولا و به ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ده‌كات."
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، باڵيۆزى كوێت دووپاتى كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ى "هه‌موو هه‌وڵێكى چاره‌سه‌ری به لێكگه‌يشتن ده‌دات و خوازياره له هه‌موو بواره‌كاندا بره‌و به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراقدا بدات و تيشكى خسته سه‌ر بايه‌خپێدانى وڵاته‌كه‌ى به دۆستايه‌تى و په‌يوه‌ندييه مێژويييه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريى كوێتى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى، لايه‌نێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ