لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 11 کەس لە دهۆک خنکاون

24-09-2024
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک دەڵێت، خنکانی هاونیشتمانی و هاووڵاتیان زیادیکردووە؛ ئاماژە بەوە دەکات، لەسەرەتای ئەم ساڵەوە 11 کەس لە رووبار و چەمەکانی پارێزگاکە خنکاون.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24ی ئەیلوولی 2024، بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، " ئەم ساڵ خنکان زیادیکردووە. لە هەموو ساڵی رابردوودا تەنیا چوار خنکان تۆمارکرابوون، بەڵام لە سەرەتای ئەم ساڵەوە 11 خنکان لە پارێزگای دهۆک هەبوون."
 
بێوار عەبدولعەزیز گوتی، "سەرەڕای ئەوەی لە شوێنە گەشتیارییەکان رێنمایی هەڵواسراوە کە لە رێگەیانەوە داوا لە گەشتیاران دەکەین دووربکەونەوە لە مەلەکردن، بەڵام بەشێکی گەشتیاران بەو رێنماییانەوە پابەند نین."
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک ئەو پەیامەی ئاراستەی هاونیشتمانی و هاووڵاتیان کرد کە "داوا لە هاووڵاتیان دەکەین دووربکەونەوە لە مەلەکردن لەوشوێنانەی زانیاریی تەواویان لەبارەیان نییە، هەروەها گرنگە لە کاتی مەلەکردن جلوبەرگی تایبەت بەکاربهێنن تاوەکو رووبەڕووی هیچ رووداوێکی نەخوازراو نەبنەوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بەشداریی د. عادل باخەوان، سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە بەرنامەی رۆژی هیوا جەمال

عادل باخەوان: نێچیرڤان بارزانی رۆڵێکی گەورەی لە هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکان هەیە

سەرۆکی ناوەندی ئەورووپی بۆ توێژینەوەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەڵێت، "رەنگە سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە نوێنەرایەتیی عێراق سەردانی سووریا بکات." لەبارەی سەردانەکەیشی بۆ بەغدا دەڵێت، "گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست تەوەرێکی گرنگی سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانییە."