رووداو دیجیتاڵ
سێ کەس لەسەر کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرکراون، هەر سێ کەسەکە عەرەبن، دوو کەسیان پێشتر لەگەڵ ئەکبەری حاجی رۆستەم کاریان کردووە.
سەرچاوەیەک لە ئاسایشی گەرمیان بە رووداوی گوت: "سێ کەس لەسەر کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیرکراون، دوو لە کەسانە بە ماتۆڕسکیل چوونەتە شوێنەکە و دواتر دوای کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم بە ئۆتۆمبێلەکەی ناوبراو چوونەتە بەغدا و لەوێ لە فڕۆکەخانە دەستگیرکراون."
ئەو سەرچاوەیەی گوتیشی: "کەسەکان دانیان بەوەداناوە کە پێشتر لەگەڵ ئەکبەری حاجی رۆستەم کاریان کردووە و کێشەیان لەگەڵیدا هەبووە، بۆیە کوشتوویانە."
لەبارەی ئەو کەسەی دیکە کە دەستگیرکراوە سەرچاوەکەی ئاسایش گوتی: "لە بەغدا ئۆتۆمبێلەکەی ئەکبەری حاجی رۆستەمی لە تۆمەتبارەکان کڕیوە."
شەوی دووشەممە 22ی ئەیلوول، لە سنووری گوندی ئۆمەربل لە سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بە گولـلە کوژرا.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ