رووداو دیجیتاڵ
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ برایەکی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەرچوو.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی ئەیلوولی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەگوێرەی مادەی 406ی یاسای سزادارنی عێراقی بە تۆمەتی کوشتنی دوو هاووڵاتییە عەرەبەکەی قەزای کفری، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ جمهوور حاجی رۆستەم، برای ئەکبەر حاجی رۆستەم دەرچوو.
جمهوور حاجی رۆستەم، پلەی عەمیدی خانەنشینە، پێشتر جێگری فەرماندەی لیوای سێی پیادەی هێزەکانی پێشمەرگە بوو.
پێشتر ساهیر عەلی، قایمقامی قەزای کفری بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئەو دوو کوژراوە کوڕ و باوکن بە ناوەکانی ئەحمەد عەزیز حوسێن و عەزیز حوسێن، عەرەبن و لە قەزای کفری نیشتەجێ بوون."
ئاماژەی بەوەش کرد، "هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێن."
ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، شەوی دووشەممە 22ی ئەیلوول لە سنووری گوندی ئۆمەربل لە سنووری قەزای کفری لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، ئەکبەر حاجی رۆستەم، کەسایەتیی دیاری ناوچەکە بە گولـلە کوژرا.
قایمقامی قەزای کفری گوتیشی، "ئەمڕۆ دوو کەس لە فڕۆکەخانەی بەغدا بە تۆمەتی کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم دەستگیر کراون."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ