تەرمی گەنجێک لە گەڕەکی موسەڵڵای کەرکووک دۆزرایەوە

23-10-2024
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئێوارەی رۆژی چوارشەممە کاژێر 19:00 تەرمی گەنجێک لەنێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە، بەپێی زانیارییەکان "بە حەبل خۆی خنکاندووە."
 
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەپێی بەدواداچوونەکانی پۆلیس بۆیان دەرکەوتووە ئەو کەسەی خۆی خنکاندووە لەدایکبووی 2002 ـەو لەنەتەوەی سابیئی مەندائییە، هۆکاری خۆکوشتنەکەشی پەیوەستە بە کێشەی خێزانییەوە."
 
سەرچاوەکەی پۆلیس راشیگەیاند: "رووداوە خۆکوژییەکە کاژێر07:00  لەنێو ژوورێکی ماڵەکەدابووە، لەرێگەی حەبل بە سەقفی ماڵەکەوە خۆی هەڵواسیوە و خنکاوە دواتر تەرمەکەی رەوانەی دادپزیشکی کراوە.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.