لە لوڕستان دەست بەسەر هەشت پارچە شوێنەوار دا گیرا

24-10-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای لوڕستان دەست بەسەر هەشت پارچە شوێنەوار دا گیرا کە مێژووی بەشێکیان بۆ چاخی ئاسنین دەگەڕێتەوە؛ پەیوەست بە دۆسیەکەش کەسێک دەستگیر کراوە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە، 24-10-2024، عەلی قەدەمی، فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای لوڕستانی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە چوارچێوەی نەهێشتنی بەقاچاخبردنی شوێنەوارە مێژووییەکانی سنوورەکە، هەڵمەتێکیان بۆ دۆزینەوەی قاچاخچییانی ئەو بوارە دەستپێکردووە.
 
عەلی قەدەمی گوتی، تیمەکانیان بە هاوکاریی دەسەڵاتی دادی لوڕستان، لە سنووری شاری دۆروود، دەستیان بەسەر هەشت پارچە شوێنەواردا گرت.
 
فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی لوڕستان ئاماژەی بەوە کرد، مێژووی بەشێک لە شوێنەوارەکان دەگەڕێتەوە بۆ چاخی ئاسنین. 
 
بەگوتەی عەلی قدەمی، پەیوەست بە دۆسیەکە کەسێکی خەڵکی دۆروود دەستگیرکراوە کە شوێنەوارەکانی لە ماڵەکەی خۆیدا بە نایاسایی هەڵگرتبوو.
 
فەرماندەی یەکەی پاراستنی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشەدەستییەکانی پارێزگاکە ئەوەشی خستەڕوو، بەپێی یاسا بەرکارەکان، هەڵکەندنی زەوی و گەڕان بەدوای شوێنەواری مێژووییدا قەدەخەیە و سزاکەی شەش مانگ تاوەکو یەک ساڵ بەندکران دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.