ساڵانە نزیکەی 130 هەزار تۆن پیاز لە کرماشان بەرهەم دەهێنرێت

24-10-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کرماشان دەڵێت، ساڵانە 130 هەزار تۆن پیاز لە پارێزگاکە بەرهەم دەهێنرێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات، کرماشان لە بەرهەمهێنانی پیازدا لەسەر ئاستی ئێران حەوتەمە.
 
ئەمڕۆ هەینی 24-10-2025، سەعید کەریمی، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کرماشان رایگەیاند، بەرهەمی ساڵانەی پیاز لە پارێزگاکە دەگاتە نزیکەی 130 هەزار تۆن کە دەبێتە 4.5٪ـی کۆی پیازی بەرهەمهاتوو لە ئێران.
 
بەگوتەی سەعید کەریمی، کرماشان بۆ بەرهەمهێنانی پیاز لەسەر ئاستی ئێران حەوتەمە و ''ئەوەش دەرخەری توانای پارێزگاکەیە لە بەرهەمهێنانی بەروبوومە کشتوکاڵییەکاندا.''
 
بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی کرماشان جەختیشی لەوە کردەوە، بە لەبەرچاوگرتنی پلانی بەڕێوەبەرایەتییەکە بۆ پاڵپشتیی جووتیاران، پێشبینی دەکرێت ساڵانی داهاتوو بەرهەمهێنانی پیاز لە پارێزگاکە زیاتر بێت.
 
لە پارێزگای کرماشان 950 هەزار هێکتار زەویی کشتوکاڵی و باخ هەیە و ساڵانە بەرهەمی کەرتەکە زیاتر لە چوار ملیۆن و 700 هەزار تۆنە. هەروەها زیاتر لە 120 هەزار کەس لە کەرتی کشتوکاڵی پارێزگاکەدا کار دەکەن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."