دوو هاونیشتمانیی خەڵکی عەفرین دوای زیاتر لە 30 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا ئازادکران

24-10-2025
فەردی ساک
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دوو هاونیشتمانیی خەڵکی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان بە ناوەکانی محەممەد ئەمین ئیسماعیل و لامیا ئاسۆ، دوای زیاتر لە 30 ساڵ زیندانیکردن لە تورکیا ئازادکران و گەڕانەوە نێو کەسوکاریان.
 
محەممەد ئەمین ئیسماعیل ناسراو بە ماهیر ساڵی 1994 لە باکووری کوردستان دەستگیرکرا و دواتر لەلایەن دادگای ئاسایشی دەوڵەت (DGM) بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای زیندانیی تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
 
لامیا ئاسۆش ساڵی 1992 لە پارێزگای سێرتی باکووری کوردستان دەستگیرکرا و بە تۆمەتی "تێکدانی یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەت" سزای تاهەتایی بەسەردا سەپێندرا.
 
حەسەن خەمگین، چالاکوانی دانیشتووی شاری حەلەب، ئەمڕۆ هەینی بە رووداوی راگەیاند، هەردوو هاونیشتمانییەکە دوای زیاتر لە 30 ساڵ مانەوە لە زیندانەکانی تورکیا، رۆژی هەینی، 24ی تشرینی یەکەمی 2025 گەڕانەوە سووریا.
 
حەسەن خەمگین گوتی، محەممەد ئەمین خەڵکی گوندی مەمالای سەر بە شارۆچکەی راجۆیە لە هەرێمی عەفرینی رۆژئاوای کوردستان و ئێستا لە ماڵی براکەی لە گەڕەکی شێخ مەقسوودی حەلەبە؛ لامیا ئاسۆش خەڵکی گوندی جارێی سەر بە شارۆچکەی بلبلەی عەفرینە.
 
 
محەممەد ئەمین بە رێوڕەسمێک لە گەڕەکی شێخ مەقسوود لە لایەن کەسوکارییەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، لەوانەش بە سەربڕینی ئاژەڵێک و ژەنینی میوزیکی (ئەی رەقیب) و هەڵدانی چەند کۆترێک بە ئاسماندا.
 
هاونیشتمانییە گەڕاوەکە گوتی، زیندانییە کوردەکانی تورکیا بایەخێکی زۆر بە دۆخی رۆژئاوای کوردستان دەدەن و رایگەیاند: "هەر کاتێک هەواڵێکی ناخۆش لە رۆژئاواوە دەگات، ئیدی ناتوانن بخەون. هەموو خەمیان ئەم شوێنەیە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

سەڵاحەدین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان لەگەڵ د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف

شاندێک بە نوێنەرایەتیی مەسرور بارزانی سەردانی ئەمینداری گشتیی یەکگرتوویان کرد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی 32 ساڵ بەسەر راگەیاندنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دا، نوێنەری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی ئەمینداری گشتی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی ئەو حیزبەی کرد.