نێچیرڤان بارزانی: دوای 79 ساڵ هێشتا پارتی بەهێزترین حیزبە

24-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

ئەمڕۆ دووشەممە، نێچیرڤان بارزانی، لە ھەولێر لەگەڵ قوتابیانی خولی بیستەم و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیرانی پارتی دیموکراتی کوردستان، کۆبووەوە و رایگەیاند، دوای 79 ساڵ، "هێشتا پارتی بەهێزترین و گەورەترین حیزبە."
 
بەگوێرەی ماڵپەڕی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی لە کۆبوونەوەکەدا پیرۆزبایی لە قوتابیان کرد بۆ وەرگرتنیان لە پەیمانگەی پێگەیاندنی کادیران. ھەروەھا رۆڵی پەیمانگەی بەرز نرخاند کە وەک یەکێک لە دامەزراوە رەسەن و گرنگەکانی پارتی، ھەر لە سەردەمی شۆڕشەوە، تا ئەمڕۆ لە ھەموو دۆخێکدا بەردەوام کادیرانی پێگەیاندووە.
 
نێچیرڤان بارزانی "باسی لە گرنگیی رۆڵی کادیران کرد کە نوێنەر و سیمای پارتین لەناو خەڵک و جەماوەردا، لەناو حزب و رێکخستنەکانیشدا داینەمۆی کاری پارتیەتی و ژیانی رێکخستنن. لەمبارەوە جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە کادیران بەردەوام خۆیان لەگەڵ بیر و پێشکەوتنەکانی سەردەمدا نوێ بکەنەوە و پابەندی دیسپلینی حزبی بن."
 
جێگری سەرۆکی پارتی "دووپاتی کردەوە کە زۆر دۆخ و رۆژگاری سەخت رووبەڕووی پارتی بوونەتەوە، بەڵام دوای زیاتر لە (79) ساڵ ھێشتا بەھێزترین و گەورەترین حیزبە، ئەوەش‌ نیشانەی ئەوەیە کە حزبێکی زیندووە. ھەروەھا دووپاتی کردەوە کە پارتی بە دڵسۆزان و کادیرانی بە توانا، ھەمیشە بە زیندوویی دەمێنێتەوە و پێشدەکەوێت."
 
لای خۆیانەوە قوتابیان و بەرپرس و دەستەی کارگێڕی‌ پەیمانگە، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ پشتیوانیی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی، ھەروەھا "دووپاتیان کردەوە کە لەسەر بنەمای فکر و رێبازی پارتی و بارزانیی نەمر، ئەرکی خزمەتکردن بە گەل و نیشتمان جێبەجێ دەکەن. لە کۆتاییدا بەڕێز نێچیرڤان بارزانی دەستخۆشیی لە ئەرک و ماندووبوونی پەیمانگە و مامۆستایان کرد."
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.