رووداو دیجیتاڵ
پارێزگای هەڵەبجە دەڵێت، ئەو گەنجەی لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکەی ئابی ئەم ساڵ سووتا و گیانی لەدەستدا، بە "شەهید" هەژمار دەکرێت.
رۆژی 16ی ئابی 2025، ئاگرێکی گەورە لە ناوچەی کۆکۆیی لە پارێزگای هەڵەبجە کەوتەوە، دوای دوو رۆژ هاونیشتمانییەک بە ناوی ئاری موختار جەمال لە کاتی هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە سووتا و گیانی لەدەستدا.
پارێزگای هەڵەبجە ئەمڕۆ دووشەممە لە راگەیێدراوێکدا رایگەیاند، دوای بەدواداچوونێکی "چڕ" و پەیوەندیکردنی بەردەوام لەلایەن نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە فەرمانی سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، بڕیاردرا بە "هەژمارکردنی خوا لێخۆشبوو وەک شەهید".
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، "بە شەهید ناساندنی شەهید ئاری، کەمترین رێزو وەفایە کە دەتوانین پێشکەش بە قوربانیدانە گەورەکەی بکەین. ئەم هەنگاوە، نیشانەی بەهەند وەرگرتنی خوێنی ئەو رۆڵە قارەمانانەیە کە لەپێناو پاراستنی خاک و ژینگەی نیشتمانەکەیاندا، گیانی خۆیان دەبەخشن".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ