کوردستان
ئەحمەد حاجی میرخان لە کۆنگرەی 13 پارتی لەلایەن سەرۆک بارزانییەوە مەدالیای بارزانی نەمری پێبەخشرا
رووداو دیجیتاڵ
ئەحمەد حاجی میرخان ناسراو بە ئەحمو باوەرکی، پێشمەرگەی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان و کەسایەتیی دیاری ناوچەی بەرێگارێ و ئامێدی، لە تەمەنی 88 ساڵی دا کۆچی دواییکرد.
نیهاد باوەرکی، برازای ئەحمەو باوەرکی بە رووداوی گوت، مام ئەحمو، هەموو تەمەنی بۆ پێشمەرگایەتیی و بەرگریکردن لە خاکی کوردستان تەرخانکردبوو و لە کۆنگرەی 13 پارتی مەدالیای بارزانی نەمری پێبەخشرا.
ئەحمەد حاجی میرخان ئەمڕۆ لە ماڵەکەی خۆی و لە شارۆچکەی سەرسنک کۆچی دواییکرد. نیهاد باوەرکی دەڵێت، تەرمەکەی هەر لە سەرسنک بەخاکدەسپێردرێت.
ئەحمەد حاجی میرخان لە ساڵی 1933 لە گوندی باوەرکێی سەر بە دەڤەری بەرێگارێ لە سنووری شارۆچکەی سەرسنک لەدایکبووە. لە ساڵی 1961 بووەتە پێشمەرگە و بەشداریی هەردوو شۆڕشی ئەیلوول و گوڵانی کردووە و تاوەکو کۆتایی ژیانی هەر لەسەر خەباتی پێشمەرگایەتیی بەردەوام بوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ