لە کەرکووک دوو جووتیاری کورد لەسەر سکاڵای هێزێکی سوپای عێراق دەستگیرکران

24-12-2023
هەردی محەممەد عەلی
هەردی محەممەد عەلی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لەسەر سکاڵای هێزەکانی فیرقەی 11ـی سوپای عێراق دوو جووتیاری کوردی گوندی تۆپزاوای سنووری کەرکووک دەستگیرکران. جووتیارێک دەڵێت، لە ماوەی رابردوودا رێگرییان لە "داگیرکارییـ"ـەکانی سوپای عێراق کردووە، بەوهۆیەوە دەستگیرکراون. 
 
رۆژی یەکشەممە، 24-12-2023، نازم مەحموود، جووتیارێکە لە گوندی تۆپزاوا و بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ لەگەڵ ساتیح ناسیح، نوێنەری جووتیاران و سۆران نازم لەسەر سکاڵایەکی هێزە عێراقییەکان بانگهێشتی بنکەی پۆلیسی ناحیەی یایچی کراون، دواتر دادوەر فەرمانی راگرتنی بۆ ساتیح و سۆران دەرکرد و ئێستا زیندانی کراون. 
 
نازم مەحموود گوتیشی، "پێشووتر سوپا هاتبوونە سەرمان، لە خەڵکیاندابوو و هەوڵی داگیرکردنی زەوییەکانی ئەو گوندەیان دابوو"، بەڵام ئەو جووتیارانە پارێزگارییان کردووە، ئەو هێزەی سوپای عێراق بە تۆمەتی هاندان و کۆکردنەوەی خەڵک لە دژی ئەوان سکاڵایان لە دژیان تۆمارکردووە. 
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، ساتیح ناسیح، تاوەکو ئێستا چەندین سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و دەستبەسەرکراوە. 
 
دەستگیرکردنی ساتیح ناسیح لەکاتێکدایە، ئەو جووتیارە لە بەرنامەی لەگەڵ رەنج، کە شەوی یەکشەممە پەخشکرا، باسی کێشەکانی جووتیارانی سنووری کەرکووکی کرد.
 
ساتیح ناسیح لە بەرنامەکەدا گوتی، رۆژێک پێش هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لەگەڵ جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکووک لەبارەی کێشەی زەوییەکانەوە قسەی کردووە؛ بەرپرسە ئەمنییەکە پێی گوتووە، "ئێمە کار بە بڕیاری 29 ناکەین کە ئەنجوومەنی وەزیران دەریکردووە، کێشەی زەوی لە کەرکووک دەبێت بە مووناسەفە چارەسەر بکرێت." مەبەستی لە مووناسەفە ئەوەبوو کە ئەو زەوییانەی داگیرکراون، جووتیاری کورد دەبێت لەگەڵ عەرەبەکان رێکبکەوێت نیوەی بەوان بدات و نیوەکەی دیکە بۆخۆی هەڵبگرێتەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."