رووداو دیجیتاڵ
سێ دادوەری دادگەی پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان لەبەردەم سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا سوێندی یاساییان خوارد و دەستبەکار دەبن.
ئه‌مڕۆ يه‌كشه‌ممه 24-12-2023 له رێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى هه‌رێمييان بۆ ده‌رچوو، هه‌ريه‌ك له دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا و دادوه‌ر تاهیر عه‌لى حه‌سه‌ن بۆ ئه‌ندامێتيى دادگەى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سوێندى ياساييان خوارد و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
بەپێی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، له رێوڕه‌سمه‌كه‌دا كه سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌رى و جێگرانى و سه‌رۆكى داواكارى گشتى ئاماده بوون، دواى سوێندخواردن، له ديدارێكدا نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتن بۆ دادوه‌ران، جه‌ختى له پارێزگارى و پشتيوانيى ته‌واوى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆيى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگەكان كرده‌وه، به شێوه‌يه‌ك كه ببێته مايه‌ى جێبه‌جێبوونى دادوه‌رى، هه‌روه‌ها جێى دڵنيايى و متمانه‌ى هاووڵاتيیان.
له چوارچێوه‌ى بايه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ريدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداويستييه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاڵپشت به بڕگه‌ى 16یەم له ماده‌ى ده‌يه‌مى ياساى سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره 1ى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر رۆشنايى داواكاريى ئه‌نجوومه‌نى دادوه‌ريى هه‌رێمى كوردستان، نێچيرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سێ دادوه‌ره بۆ دادگەى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ