عومرەکارێکی کورد لە سعودیە گیانی لەدەستدا

24-12-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ هاونیشتمانییەک کە لە گەشتی عومرە بووە لە سعودیە، کۆچی دوایی کرد. برایەکی کۆچکردووەکە دەڵێت، نوێژی بەیانیی کردووە و لە رێگە بووە بۆ کەعبە، جەڵتە لێیداوە، کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 24-12-2023 هاونیشتمانییەک بەناوی خالید ئەحمەد مەحموود، تەمەن 43 ساڵ، کە بۆ گەشتی عومرە لە وڵاتی سعودیە بوو، گیانی لەدەستدا.
 
خالید ئەحمەد خەڵکی قەزای پێنجوێن و دانیشتووی سلێمانی بووە. محەممەد ئەحمەد، برای خالید بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "خالیدی برام هیچ نەخۆش نەبوو؛ ئەمڕۆ نوێژی بەیانیی کردووە و ویستوویانە بچنە کەعبەی پیرۆز، کەوتووە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە."
 
محەممەد ئەحمەد ئاماژەی بەوەش کرد، براکەی بەهۆی جەڵتەی دڵەوە کۆچی دواییکردووە؛ دوای رێکارە ئایینی و کارگێڕییەکان لە وڵاتی سعودییە بەخاک دەسپێردرێت.
 
بەگوێرەی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای دەستپێکردنی وەرزی عومرەی ئەم ساڵەوە 13 عومرەکاری کورد لە سعودیە کۆچی دواییان کردووە؛ شەشیان پیاو و حەوتیان ئافرەتن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."