رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی سووتانی چادرێکی ئاوارەکانی شنگال لە کامپی خانکێ لە پارێزگای دهۆک، سێ کەس بریندار بوون.
بێوار عەبدولعەزیز، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "لە رووداوەکەدا ژنێک 50%ـی گیانی سووتاوە، منداڵێکی %20 و کەسێکی دیکەشیان 10%ـی جەستەی سووتاوە".
ئاگرەکە بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کەوتووەتەوە، لەبارەی هۆکارەکەی، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی دهۆک گوتی، "ئاگرەکە بەهۆی هیتەری کارەبایی کەوتووەتەوە".
بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانیی دهۆک، شەش مانگی یەکەمی ساڵی رابردوو 791 رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگاکە تۆمارکرابوون و بەهۆیانەوە چوار هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدابوو.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ