لە 10 رۆژدا 11 کەس بە رووداوی هاتووچۆ لە ورمێ گیانیان لەدەستداوە

25-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە 10 رۆژدا لانیکەم 11 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە؛ 'هۆکاری زۆربەی رووداوەکان، تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێرانە.' 
 
رەزا پەناهی موقەدەم، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە 10 رۆژدا (15 بۆ 24ـی ئادار) لە سنووری پارێزگاکە، لانیکەم 11 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
رەزا پەناهی موقەدەم گوتی، لە رۆژانی نەورۆزدا لە رێگەوبانی سەرانسەری پارێزگاکە قەرەباڵخییەکی بەرچاو هەبووە و پێویستە شۆفێران بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای ورمێ ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی هاتووچۆ، پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، لادان بۆ سایدی بەرامبەر، تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێران بووە.
 
پەناهی موقەدەم هۆشداری دەداتە شۆفێران کە لە رۆژانی داهاتوودا کەشوهەوای پارێزگاکە باراناوی دەبێت و ئاماژەی بەوەش کرد، ''زیاتر لە 60٪ـی رووداوەکانی هاتووچۆ لە دووری 30 کیلۆمەتری لە شارەکان روویانداوە.''
 
رۆژی 22-03-2024، تەیموور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندبوو، لە رۆژانی نێوان 15 بۆ 21ـی مانگ، لانیکەم 50 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری ئێران تۆمارکراون کە 321 گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.