گەشتی بەغدا بووە گەشتی مەرگ؛ تەنیا منداڵێک لە خێزانێکی 4 کەسیی هەولێر رزگاری بوو

25-04-2025
زیاد ئیسماعیل
زیاد ئیسماعیل
شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە
شوێنی رووداوەکە و هێدی کە تاکە رزگاربووی رووداوەکەیە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەرەبەیانی رۆژی هەینی رووداوێکی هاتووچۆی دڵتەزێن لەسەر شەقامێکی حوسەینییە لە باکووری پارێزگای بەغدا روویدا، کە بووە هۆی ئەوەی لە خێزانێکی چوار کەسی تەنیا یەک منداڵ رزگاری ببێت و ئەوانی دیکە هەموویان گیانیان لەدەستدا.
 
‎رووداوەکە لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری کریزلەر (ناسراو بە ئۆباما) و بارهەڵگرێک بووە؛ تێیدا حەسەن هێرش، سومەییە کەمال-ی هاوژینی و هێڤاری کچە بچووکیان گیانیان لەدەستدا و تەرمەکانیان رەوانەی دادپزیشکی کران.
 
هەیسەم لەتیف، شاهیدحاڵ دەڵێت، "‎رووداوەکە بەم شێوەیە بوو، خاوەن ئۆباماکە دەیویست بچێتە بەنزینخانە، ئەوێ دوو سایدە، سایدێکیان هی بارهەڵگرەکانە و سایدەکەی دیکە هی ئۆتۆمبێلە بچووکەکانە. خاوەنی بارهەڵگرەکە چیمەنتۆی بارکردبوو. ئەویش (حەسەن) دیارە بەنزینی تەواو بووە و بەنزینخانەش دەرگای چوونە ژوورەوە و هاتنە دەرەوەی هەیە، ئەو چووەتە شوێنی دەرچوون و لەناکاو بارهەڵگرەکە لێی داوە. کاژێر 02:00 بۆ 02:10ی بەرەبەیان بوو، ئێمە بینیمان و بە ئۆتۆمبێلی خۆمان هەڵمانگرتنەوە."
 
‎هێدی حەسەن تاکە منداڵی رزگاربووی رووداوەکەیە، پۆلی چوارەمی سەرەتاییە، ئێستا لە نەخۆشخانەی شێخ زاری فەیازە لە قەزای راشدیەی بەغدا، پزیشکەکەی دەڵێت، تەندروستیی جێگیرە.
 
هێدی حەسەن، بریندار بە ئەستەم توانیی چەند قسەیەک بۆ رووداو بکات و گوتی، "باشم، بەڵام دەستم دەئێشێت."
 
مورتەزا نەمیر، پزیشک ئاماژەی بەوە کرد، "‎شوێنەواری کوتان و برین لەسەر لەشی حەسەن هەیە، ئێسکی چەڵەمەی لای چەپی شکاوە، هەروەها شوێن برین لەسەر جەستەیەتی، ئێستا گوشاری خوێن و دۆخی جێگیرە و لەژێر چاودێریدایە."
 
حەسەن گۆشتفرۆش بوو؛ خۆی و هاوژینەکەی هاوتەمەنن 27 ساڵان بوون، ئەوان خەڵکی هەولێر بوون، بۆ گەشت و گەڕان دەچوونە بەغدا، سێ رۆژ مابوو یادی لەدایکبوونی حەسەن بکەنەوە، بەڵام بەیەکەوە گیانیان لەدەستدا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 فڕۆکەیەکی هێڵی گواستنەوەی نیشتمانیی یۆنان (Aegean Airlines) لە فڕۆکەخانەی بەغدا

یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی وڵاتێکی ئەورووپا لە فڕۆکەخانەی بەغدا نیشتەوە

دوای 35 ساڵ وەستان، رۆژی سێشەممە، 16-12-2025، یەکەم فڕۆکەی هێڵی ئاسمانیی وڵاتێکی ئەورووپا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا نیشتەوە. گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق دەڵێ، عێراق گەڕایەوە سەر نەخشەی فڕۆکەوانیی ئەورووپا.