حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مووچەی دوو مانگی هێزە ئەمنییەکان پێکەوە بدرێن

25-06-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووە. بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەکەیان دەگات.
 
بەرپرسێک لە لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندیی عێراق بە رووداوی گوت، "تاوەکو ئێستا هیچ پارەیەکی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان نەگەیشتووەتە لقەکەیان. ئەمڕۆش لە عێراق بەبۆنەی جەژنی غەدیر پشوو بووە و دەوام نەبووە."
 
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رۆژی سێشەممە 25-06-2024 بە رووداوی راگەیاند، وەزارەتی دارایی عێراق بە هەمان میکانیزمی مانگەکانی رابردوو، مووچەی هێزە ئەمنییەکان خەرج دەکات، هیچ کێشەیەک بۆ خەرجکردنی نییە و پارەکە خەرج دەکرێت.
 
ئیخلاس دلێمی، کە پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستانە دەڵێت، "حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە مووچەی هەردوو مانگەکانی 5 و 6ی هێزە ئەمنییەکان پێکەوە خەرج بکرێن؛ بەڵام نازانرێت بەغدا پابەندی ئەو داوایە دەبێت یاخود نا."
 
بە گوتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، چاوەڕەوان دەکرێت سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان بگات.
 
لە رۆژی یەکشەممەی رابردووەوە لە عێراق دابەشکردنی مووچەی مانگی شەش دەستیپێکردووە؛ بەڵام هێشتا پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی پێنجیان وەرنەگرتووە.
 
لە عێراق زیاتر لە 10 ملیۆن مووچەخۆر هەن، کە زیاتر لە چوار ملیۆن و 70 هەزاریان فەرمانبەرن و دوو ملیۆن و 700 هەزاریان خانەنشینن.
 
تاوەکو ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ناردنی لیستی مووچەی مانگی حوزەیرانی فەرمانبەرانی بۆ بەغدا رانەگەیاندووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."