لە سێمێل ئاگر لە گۆڕەپانێکی بارهەڵگرانی نەوت کەوتەوە و 13 تانکەر سووتان

25-06-2025
نایف رەمەزان
نایف رەمەزان
زەرەری ئاگرەکە نزیکەی 40 بۆ 45 دەفتەر دۆلار بووە.
زەرەری ئاگرەکە نزیکەی 40 بۆ 45 دەفتەر دۆلار بووە.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە سێمێل ئاگر لە گۆڕەپانێکی وەستانی تانکەری سووتەمەنی بەربوو و 13 تانکەر سووتان.
 
موحسین محەمەد، سەرپەرشتیاری گۆڕەپانەکەیە و لەبارەی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە دەڵێت، "تانکەرێکی غاز لەوێ تەقیوەتەوە، ئەو غازە بەرەو ئێرە هاتووە و ئاگری لە ئۆتۆمبێلە راگیراوەکانی ئێمە گرتووە. سوپاس بۆ خوا هیچ زیانێکی گیانی نییە، بەڵام زیانە مادییەکان زۆرن."
 
لیژنەکانی بەرگریی شارستانی هەڵسەنگاندن بۆ زیانەکان دەکەن. لە گۆڕەپانەکەدا 13 تانکەر و ئۆتۆمبێلی دوو تەنی سووتاون.
 
پاسەوانەکان توانیویانە تەنیا بەشێکیان لە ئاگر رزگار بکەن و ئەوانی دیکە سووتان.
 
دلۆڤان یوسف، خاوەنی گۆڕەپانەکە باس لەوە دەکات، "ئاگرەکە لە ساحەکەی ترەوە هاتووە، لە ساحەکەی ئێمەدا ئۆتۆمبێل راوەستابوون، 13 ئۆتۆمبێل سووتاون. نزیکەی 40 بۆ 45 دەفتەر دۆلار زیانمان بەرکەوتووە. هەموویان بە تەواوەتی سووتاون و چاک ناکرێنەوە."
 
ئاگرەکە ئەوەندە بەرز بووەوە کە تێلەکانی کارەبای پچڕاند، کارەباش لە کارگەکانی کواشێ بڕا.
 
لیژنەکانی کارەبا چوونە شوێنەکە تاوەکو بەزووترین کات کارەبای ئەو کارگانە چاک بکەنەوە.
 
بەرگریی شارستانی تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکەی ئاشکرا نەکردووە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شنگال.

کەشناسی: پێشبینی دەکرێت لە شنگال بەفر ببارێت

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی دەکات ئەمڕۆ لە چیای شنگال بەفر ببارێت. ئەمڕۆ و سبەی "نمەباران و بەفری کەم" لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر ببارێت.