نێچيرڤان بارزانى: به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ رۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ی سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين

25-07-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی بزووتنەوەی گۆڕان دەکات و دەڵێت، به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ رۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ی سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانن. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25ی تەممووزی 2023 يادى 14 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانە. نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی لە عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی و جڤاتى گشتی کرد. 
 
وەک نێچیرڤان بارزانی دەڵێت، "جه‌خت له‌ ته‌بايى و هاريكاريى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين." 
 
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بزووتنەوەی گۆڕان:
 
يادى چوارده‌هه‌مينى دامه‌زراندنى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ به‌ڕێزان عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی، جڤاتى گشتی، لايه‌نگران و جه‌ماوه‌رى بزووتنەوەی ‏گۆڕان به‌گشتى پيرۆز ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتنيان بۆ ده‌خوازم. 
 
له‌م ياده‌دا به‌ پێزانينه‌وه‌ له‌ ئاماده‌يى و ڕۆڵى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پرۆسه‌ى ‏سياسى له‌ هه‌رێمى كوردستان و عێراق ده‌ڕوانين و جه‌خت له‌ ته‌بايى و هاريكاريى ‏نێوان ته‌واوى هێز و لايه‌نه‌ سياسييه‌كان و پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ‏عێراق ده‌كه‌ينه‌وه‌، تا هه‌موو پێكه‌وه به‌ره‌و داهاتوويه‌كى باشتر هه‌نگاو بنێنين.‏
 
نێچيرڤان بارزانى
 
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەک لە بەرنامەی پاشیڤی رووداو

پاشیڤی رووداو؛ "کۆمێنت بنووسە و خەڵات ببەرەوە"

بە ئامادەبوونی ژمارەیەک میوانی تایبەت، ئەڵقەیەکی دیکەی بەرنامەی (پاشیڤی رووداو) پێشکێشکرا و دیارییەکی دیکە بەخشرایە یەکێک لەو کەسانەی زۆرترین کۆمێنتی بۆ پۆستەکانی رووداو کردبوو.