زیاتر لە ترلیۆنێک و 790 ملیار دینار بۆ گەنم و برنجی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان تەرخانکرا

25-07-2023
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاریدا ترلیۆنێک دینار تەرخان بکات بۆ کڕینی مادە خۆراکییەکانی فۆرمی خۆراک؛ هەروەها بڕیاریدا ترلیۆنێک و 790 ملیار و 837 ملیۆن دینار خەرج بکات بۆ پێدانی شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە گەنم و برنجیان رادەستکردووە.

رۆژی سێشەممە، 25ـی تەممووزی 2023، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کۆبووەوە. باسم عەوادی، گوتەبێژی حکومەتی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانییدا بڕیارەکانی کۆبوونەوەکەی خوێندەوە و گوتی، "لە چوارچێوەی هەوڵەکانی حکومەت بۆ دابینیکردنی ئاسایشی خۆراک بۆ هاووڵاتییان، ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا وەزارەتی دارایی بڕی یەک ترلیۆن دینار تەرخان بکات بۆ کڕینی مادە خۆراکییەکانی فۆرمی خۆراک".
 
باسم عەوادی ئاماژەی بە خەرجکردنی پارەی گەنمی رادەستکراوی ئەم وەرزەی جووتیاران کرد و گوتی، لە ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاردرا بە تەرخانکردنی ترلیۆنێک و 790 ملیار و 837 ملیۆن دینار بۆ پێدانی شایستەی دارایی جووتیارانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە گەنم و برنجیان رادەستکردووە.
 
گوتەبێژی حکومەتی عێراق ئاماژەی بە بڕیارێکی دیکەی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کرد و گوتی، "بڕیاردرا بە رەزامەندیدان لەسەر پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان و رەوانەکردنی بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوەش پاڵپشت بە دەستوور لەگەڵ رەچاوکردنی ئەمانەی خوارەوە، یەکەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی پێشوو کە لە کۆبوونەوەی رۆژی 14ـی ئاداری 2017 لەبارەی پڕۆژەیاسای پشووە فەرمییەکان دراوە. دووەم: هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ژمارە 11ـی ئەنجوومەنی وەزیرانی ساڵی 2018 لەبارەی هەمواری پرۆژە یاسای پشووە فەرمییەکان".
 
ئەمساڵ حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی لە جووتیارانی هەرێمی کورستان وەرگرت کە بۆ هەرتۆنێک 850 هەزار دینار بوو، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ 68 ملیار دینار بۆ گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان خەرجکراوە و زیاتر لە مانگێکە هیچ بڕە پارەیەکی دیکە بۆ جووتیارانی هەرێمی کوردستان نەنێردراوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."