لە رووداوێکی تەقەکردندا لە هەولێر کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش برینداربوون

26-07-2023
فەرهاد دۆڵەمەری
فەرهاد دۆڵەمەری @farhaddolamari
وێنەیەک لە شوێنی رووداوەکە
وێنەیەک لە شوێنی رووداوەکە
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی تەقەکردندا لە گەڕەکێکی هەولێر کەسێک کوژرا و دووانی دیکەش بریندارن، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان شەڕەکە لەسەر خاوەندارێتیی مارکێتێک بووە.
 
بەپێی ئەو زانیارییانەی هێزە ئەمنییەکان بە رووداویان داوە، ئەوانەی بووەتە شەڕیان خاوەنی پێشتر و خاوەنی ئێستای مارکێتێکن لە گەڕەکی منارە بەناوی (چرای لاس). خاوەنی پێشوو تەقەی لە خاوەنەکانی ئێستای مارکێتەکە کردووە کە بە هاوبەشی لەلایەن دوو کەسەوە کڕدراوە. 
 
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانە گوێزراونەتەوە و تەرمی ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە براوە بۆ پزیشکی دادی هەولێر. هێزە ئەمنییەکانیش لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن.
 
ئەوە دووەم رووداوی تەقەکردنە لە هەولێر کە شەوی سێشەممە تۆمارکرابێت، لە رووداوێکی دیکەدا لە شەقامی رووناکیی هەولێر، شۆفێرێک تەقەی لە کارمەندانی پۆلیسی هاتووچۆ کرد و لەدەستیان هەڵات، کارمەندەکانیش بە تەقە وەڵامیان دایەوە، بەڵام ئەو رووداوەیان زیانی گیانی نەبوو. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک سەربازی ئیسرائیلی لە غەززە. وێنە: Reuters

لە جەنگی غەززەدا 846 سەربازی ئیسرائیلی کوژراون

رۆژنامەیەکی ئیسرائیل زیانی سوپاکەیان لە جەنگی غەززە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد، 846 سەرباز کوژراون؛ 16 هەزار سەرباز بریندار بوون و 1500 سەربازیش دوو جار بریندار بوون.