سنە لە بەرهەمهێنانی شلیک و ترێ لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە

25-08-2025
سینا سۆما
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری کاروباری باخەوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوكاڵی پارێزگای سنە دەڵێت، پارێزگاکە لە بەرهەمهێنانی شلیک و ترێ لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە.
 
زاهد حاجی بابایی، بەڕێوەبەری کاروباری باخەوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوكاڵی پارێزگای سنە رایگەیاند، رووبەڕی رەز و باخەکانی پارێزگاکە زیاتر لە 64 هەزار و 500 هێکتارە و ساڵانە 500 هەزار تۆن میوە لە باخەکانی پارێزگاکە بەرهەم دێ.
 
زاهد حاجی بابایی دەڵێ، شلیک لە دیارترین بەرهەمەکانی پارێزگای سنەیە و ساڵانە 70 هەزار تۆن لە پارێزگاکە بەرهەم دێ و لەو بوارەوە سنە لەسەر ئاستی ئێران بە پلەی یەکەم دێ.
 
بە گوتەی بەڕێوەبەری کاروباری باخەوانی لە بەڕێوەبەرایەتیی کشتوكاڵی پارێزگای سنە، ساڵانە زیاتر لە 110 هەزار تۆن ترێ لە پارێزگاکە بەرهەم دێ و بەو پێیەش لە رووی بەرهەمهێنانی ترێشەوە سنە لەسەر ئاستی ئێران یەکەمە.
 
زاهد حاجی بابایی ئەوەشی خستەڕوو، لە پارێزگاکەدا نزیکەی 11 هەزار هێکتار باخی گوێز هەن کە بەرهەمی ساڵانەیان دەگاتە زیاتر لە 29 هەزار تۆن.
 
دەشڵێت، ئەم ساڵ زیاتر لە 90 هەزار تۆن قەیسی، گێلاس، ئالبالوو، هەڵوژە، هەڵوژە ترش لە پارێزگای سنە بەرهەم هاتووە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کۆمپانیای نەوتی باکوور

بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور: زیانە مادییەکانی ئاگرکەوتنەوەکەی ئەمڕۆ زۆر کەم بوون

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئاگرێکی گەورە لە وێستگەیەکی گازی کەرکووک کەوتەوە. بەڕێوەبەری کۆمپانیای نەوتی باکوور کە وێستگەکە لە سنووری سەرپەرشتیی کۆمپانیاکەیدایە، لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، هەموو شتێک ئاسایی بووەتەوە و ئاگرکەوتنەوەکە لە بۆرییەکی بچووکی وێستگەکە بووە.