رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول دیاریدەکرێت

25-09-2022
سیروان عەباس
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک بۆ دیاریکردنی رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بکرێت. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی بە رووداو دراون، "پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە بەردەستە."
 
بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی وەزیران لەگەڵ بەڕێوەبەری خەزێنەکان و ژمێریاریی وەزارەتی دارایی کۆدەبێتەوە بۆ دیاریکردنی رۆژی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول.
 
هاوکات بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە وەزارەتی داراییەوە بە رووداو دراون، پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئەیلوول بەردەستە.
 
رۆژی 30ی ئابی 2022 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی مووچەی مانگی ئابی بڵاوکردەوە و پێنجشەممە 1ی ئەیلوول دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو مانگە کرا.
 
لە هەرێمی کوردستاندا یەک ملیۆن و 251 هەزار و 451 مووچەخۆر هەن، 751 هەزار و 805 کەسیان فەرمانبەری سەربازی و شارستانین؛ 242 هەزار و 269 کەسیان خانەنشینن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کوێستان محەممەد میوانی بووڵتەنی کاژێر 12:00ی رووداو بوو

کوێستان محەممەد: یاسای لێبووردنی گشتی نزیکەی نیوەی سزادراوان دەگرێتەوە

وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی هەرێمی کوردستان، مەترسییەکانی قەرەباڵخیی نێو چاکسازییەکان ئاشکرا دەکات و دەڵێت، لە هەولێر رێژەی سزادراوان نزیکبووەتەوە لە سێ هێندەی توانای چاکسازییەکە و 350 سزادراویش لە بنکەکانی پۆلیسن، بۆ ئەوەی شوێنێک لە چاکسازییەکان چۆڵ ببێت.