تورکیا دروستکردنی 204 کیلۆمەتر دیواری سەر سنووری ئێرانی لە پارێزگای وان تەواو کرد

25-09-2025
هێمن عەساف
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، 204 کیلۆمەتر لەو دیوارە ئەمنییەی بە مەبەستی رێگریکردن لە پەڕینەوەی نایاسایی کۆچبەران لەسەر سنووری ئێران دروستدەکرێت، تەواو کرا و کارکردنیش لە 91 کیلۆمەتری دیکەیدا بەردەوامە.
 
پارێزگای وان درێژترین سنووری لەگەڵ رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەیە. لە ساڵی 2021ـەوە دەست بە دروستکردنی دیوارەکە کراوە بۆ رێگریکردن لە چالاکییە نایاساییەکان و پەڕینەوەی سنوور.
 
بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵیی فەرمیی تورکیا، لە قۆناخی یەکەمدا کە 204 کیلۆمەترە و سنووری قەزاکانی چاڵدیران، ئۆزالپ و سەرای دەگرێتەوە، کارەکانی دروستکردنی دیواری ئەمنی، پەرژینی تەل، خەندەق و رێگەی ئەمنی تەواو بوون. لەسەر سنووری قەزای باشکالە-ش، کارکردن لە دروستکردنی 91 کیلۆمەتری دیکەی دیوارەکە و کارەکانی دیکە بەردەوامە.
 
سەربازان لە رێگەی تاوەر و قوڵڵـە ئەلیکترۆنی و بەرزکەرەوانەی کە ئامێری چاودێری و راداریان لەسەر جێگیرکراوە، چاودێریی هێڵی سنوور دەکەن و لە جوگرافیایەکی سەخت و دژواردا 24 کاژێر لە ئەرکدان.
 
یەکە سنوورییەکان بە بەکارهێنانی ئۆتۆمبێلی بێ سەرنشینی زەمینی، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و درۆن، ئەرکی رووماڵکردن، چاودێریکردن و پاراستن لە ناوچە سەختەکاندا ئەنجام دەدەن. هەروەها بۆ رێگریکردن لە پەڕینەوەی نایاسایی لە رێرەوە ئاوییەکاندا دەگرنەبەر و کامێرای شاراوە بەکاردەهێنن کە دەتوانن دەستبەجێ ئاگادارکەرەوە و وێنە بنێرن.
 
لە سنوورەکەدا، هێزی زرێپۆش کە دژە فڕۆکە و سیستمی دژە درۆنیان لەسەرە، بۆ بەرگریکردن لە هەڕەشەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، درۆن و پارامۆتۆر جێگیرکراون. بەهۆی تیمی نیشانەشکێن و یەکەکانی کۆماندۆشەوە، ئاسایش لە ئاستێکی باڵادایە.
 
ئەو یەکانەی بەهۆی دیواری ئەمنی، خەندەق و وەبەرهێنانی تەکنەلۆژییەوە سنوورەکە کۆنترۆڵ دەکەن، ئاسایشی ئەو گەشتیارانەش دەپارێزن کە لە دەروازەی سنووریی کاپیکۆی لە قەزای سەرایەوە دێنە نێو وڵات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."