رووداو دیجیتاڵ
نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەکات بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە.
رۆژی شەممە، 25-10-2025 دایکی حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق کۆچی دوایی کرد.
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەم بۆنەیەوە لە راگەیێندراوێکدا "سەرەخۆشی قووڵی" ئاراستەری حەیدەر عەبادی دەکات و دەڵێت، "هاوسۆز و هاوخەمیانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەڵێت، "له خواى مه‌زن داواكارم گيانى دايكى خوالێخۆشبوويان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت."
دەقی راگەیێندراوی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو‌ى دايكيان، پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم پێشكه‌ش به به‌ڕێز حه‌يده‌ر ئه‌لعه‌بادى، سه‌رۆكوەزيرانى پێشووترى عێراق و بنه‌ماڵه و كه‌سوكاريان ده‌كه‌م. هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
له خواى مه‌زن داواكارم گيانى دايكى خوالێخۆشبوويان به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به خۆيان و بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.
انا لله وانا اليه را‌جعون.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/10/25
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ