مەسرور بارزانی و جۆشوا هاریس جەخت لە دابینکردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکەنەوە

25-11-2025
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جۆشوا هاریس، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.
 
کۆبوونەوەکە ئەمڕۆ سێشەممە بوو و وێندی گرین، کۆنسووڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو.
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت، لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە و دۆخی گشتیی عێراق و هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق کرا.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر "گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی خزمەتگوزار، کە بێ جیاوازی خزمەتی گشت هاووڵاتییان و پێکهاتەکانی عێراق بکات و رێز لە مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و سیستمی فیدراڵی بگرێت".
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوولا هاوڕا بوون لەسەر پێویستیی دابینکردنی شایستە داراییەکان و بەشەبودجەی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتیی عێراق و بەردەوامبوونی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکی.
 
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا، هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا "دەستخۆشی لە سەرۆکی حکومەت کرد بۆ چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکان، بەتایبەتی لە بواری دارایی" و پشتیوانیشی بۆ ئەو چاکسازییانە دەربڕی.

 

 

 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەسرور بارزانی (لای راست) و د. بەرهەم ساڵح

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە د. بەرهەم ساڵح دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ هەینی 19-12-2025، پەیامێکی پێرۆزبایی ئاراستەی د. بەرهەم ساڵح کرد بەبۆنەی وەرگرتنی پۆستی کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران (UNHCR).