کوردستان
هەردوو ئۆتۆمبێلەکەی لە رووداوەکەدا زیانیان پێگەیشت و بەهۆیەوە کەسێک گیانی لەدەستدا، وێنە: هاتووچۆی کۆیە
رووداو دیجیتاڵ
بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و تایبەت، لە سنووری قەزای کۆیە، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا.
سەنگەر سەعید، گوتەبێژی هاتووچۆی کۆیە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ دووشەممە 25-12-2023، لە رێگەی نێوان کۆیە - تەقتەق، دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانی بارهەڵگر و تایبەت پێکیانیاندا و بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە تایبەتەکە گیانی لەدەستدا."
شۆفێری بارهەڵگرەکە سەلامەتە؛ گوتەبێژی هاتووچۆی کۆیە دەڵێت، "هۆکاری رووداوەکە تێپەڕاندنی هەڵە بووە لەلایەن ئۆتۆمبێلە تایبەتەکەوە."
ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لەنێویاندا دوو هەزار و 909 رووداو بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلەوە بووە، لە ئەنجامی کۆی رووداوەکاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت هەزار و 250 کەسیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ